بایدن داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران

شەیری بکە لە:
بایدن داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران

جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وێنە؛ میدیاکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات لەکاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر تەلئەڤیڤ  دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران نەکاتە ئامانج.

 

بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کرد هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران،ڕاستەوخۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە.


لێدوانی فەرمی: بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەگەر من لە شوێنی ئەوان [ ئیسرائیل] بوومایە، جگە لە لێدان لە کێڵگە نەوتییەکان، بیرم لە بژاردەی دیکە دەکردەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا کە لە دوا ساتەکانی تەمەنی سەرۆکایەتیدایە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانییەکانی ئەمریکا لەبیر نەکات کاتێک هەنگاوەکانی داهاتووی دەنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان