مەلا مستەفا بارزانی: پارتی تاكە حیزبە بەرگریی لە دەستکەوتەکانی گەلی كوردستان دەكات
- کوردستان
- 1 تشرینی یەکەم
دیمەنی کۆبوونەوەی مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆبوونەوەكەدا مەلا مستەفا بارزانی ڕایگەیاند: دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی وڵاتەکەمان بکەین، ئەویش بە پاڵپشتیکردن و سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی پارتی تاکە حزبە بەرگریی لە سەروەریی نەتەوەیی و دەستکەوتەکانی گەلی كوردستان دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: لە كۆبوونەوەكەدا مەلا مستەفا بارزانی، تیشكی خستە سەر پڕۆژە و كارە خزمەتگوزارییەكانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سەرەرای دروستکردنی چەندین کۆسپ و تەگەرە و دژایەتی.
مەلا مستەفا بارزانی داواشی لە هاونیشتمانیان كرد كە بە گڕوتینەوە بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێریشی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 24 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 42 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە