نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆدەبێتەوە

دیمەنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزابی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز 

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ باڵەخانەی پارێزگا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمیی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر  دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيه‌كانى، تاوتوێ كران. 

 

لەلایەکی دیکەوە:  نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كرد‌.

 

باکگراوند: بڕیارە لە 20ـی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەم هەڵبژاردنە لە 100 کورسی پێکدێت وە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە، 13 لایەن، دوو هاوپەیمانی و 119 بەربژێری سەربەخۆ، کێبڕکێ لەسەر دەنگی 2 ملیۆن 899 هەزار 578 دەنگدەر دەکەن.

شەیری بکە لە: