هەورەتریشقەوە پرۆژەی ئاوی ئیفراز دوو لە هەولێر لەكاردەخات
ئاڤا نیوز
هەورە تریشقە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی هەولێر لەكاردەخات، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریش دەڵێت چاككردنەوەی پێویستی بە 15 ڕۆژە بەهۆی ئەوەی كەلوپەلی چاككردنەوەی لە دەرەوەی وڵات بۆ دێت.
لێدوانی فەرمیی: زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەورەتریشقە لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی داوە و ئەو پرۆژەیە بەتەواوی لەكاركەوتووە ، تیمەكانمان لە ئەركدان بۆ ئەوەی دووبارە ئەو پرۆژەیە بكەوێتەوە كار ، بۆ چاككردنەوەی پێویستمان بە 15 رۆژ هەیە چونكە كەلوپەلی چاككردنەوەمان لە دەرەی وڵات بۆ دێت .
" ئە گەڕەكانەی دەكەونە نێوان ڕێگای عەنكاوە تا ڕێگای شەقڵاوە لە شەقامی 100 مەتری تا شەقامی 60 مەتری كێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دروست دەبێت ، بۆ ئەو گەڕەكانەش لە ڕێگەی تانكەرەوە ئاویان بۆ دابین دەكەین، هەردوو پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەك و سێ كە گرفتی لێڵبوونی هەبوو دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە ، ئەو دوو پڕۆژەیە ئاو بۆ زۆرینەی گەڕەكەكانی هەولێر دابین دەكەن".