وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆ ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ 16% دابەزیوە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆ ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ  16% دابەزیوە

مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی 15 پڕۆژە لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێ، لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕێژی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان لە 24% ەوە بۆ 16% دابەزیوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە بەردی بناغەی 15 پرۆژە لە سنووری هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دانرا. وەزیری پەروەردەش لە گوتارێکدا داتا و ئاماری وەزارەتەکەی ڕاگەیاند.  

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: قەیرانەکان نەیانتوانی خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم بووەستێنن".

کارەکانی کابینەی نۆیەم لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵانی ڕابردوو:

- 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ کراونەتە گرێبەست.

- 10 ساڵی ڕابردوو ڕێژەی نەخوێندەواری 24%  بوو، ئێستا ڕیژەی نەخوێندەواری 16%یە.

- 106 هەزار شوێنی نوێ {کورسی} بۆ قوتابیان و منداڵانی کوردستان دروستکراون.

- 5 هەزار و 88 مامۆستای گرێبەست کراونەتە هەمیشەیی.

- هەزار و 670 باڵەخانەی قوتابخانە و باخچەی ساوایان نۆژەنکراونەتەوە.

- 623 پۆل دروستکراون لە چوارچێوەی بەفراوانکردنی قوتابخانەکان.

- 194 باڵەخانەی نوێ بۆ قوتابخانە دروستکراون.

- کارەبای 74 قوتابخانە کراوەتە وزەی خۆر.

ساڵانە نزیکەی 23 ملیار دینار بۆ کتێب تەرخان دەرکێت و ساڵانە 20 ملیۆن کتێب چاپ دەکرێن.

کارەکانی وەزارەتی پەروەردە بە دیجیتاڵی کراوە و ئەم پلاتفۆرمانە بۆ خزمەتگوزاری گشتی دانراون:

- ئی.پەروەردە
- ئی.باڵەخانە
- ئی.خێزان
- ئی.تیروپشک
- ئی.هەڵسەنگاندن
- ئی.ڕاهێنان
- ئی.ڕیزبەندی
- ئی.وانە
- ئی. کتێبخانە

شەیری بکە لە: