لە مانگی 10 وانەبێژان مووچە بە گرێبەست وەردەگرن

شەیری بکە لە:
لە مانگی 10 وانەبێژان مووچە بە گرێبەست وەردەگرن

مامۆستایەک لە هۆڵەکانی خوێندن - دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز 


نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دەست بە ڕێکارەکانی بەستنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گرێبەست کراوە و لە مانگی 10 دا بە زیادكراوی وەریدەگرن.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-8-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دامەزراندنی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی بە گرێبەست دا.


لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێکارەکانی تەواوکردن و بەستنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست تا 25-9-2024 دەبێت تەواو بکرێت، مووچەکانیان لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە بۆ خەرج دەکرێت.


ئەمەش بزانە: ئەو 28 هەزار مامۆستای وانەبێژەی کە کراون بە گرێبەست، شایستەی داراییەکانیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆنە دینارەوە، زیاد دەبێت بۆ 18 ملیار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ