News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

لە سلێمانی پێشانگەیەکی تایبەت بۆ شێوەکارێکی ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە

ئاڤا نیوز

 

 

ناوەندی حەوت ڕەنگە بە هاوکاریی بەشی هونەری شێوەکاریی سلێمانی، پێشانگەیەکی بۆ شێوەکار ڕۆژین حاجی کردەوە. لە پێشانگەکەدا 24 تابلۆ نمایشکران کە گوزارشت لە ژن، ئازایەتی،خۆشەویستی، داواکاری و ئازارەکانی کورد دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆژین حاجی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئامانجمە لە ڕێگەی کارە هونەرییەکانمەوە خەون و دەنگی کورد بە جیهان بگەیێەنم. هەندێک لە تابلۆکانم گوزارشت لەو بابەتانە دەکەن کە ناتوانین بە زمان باسیان بکەین، من دەیانگۆڕم بۆ ڕەنگ و لەسەر تابلۆکانم دەیاننەخشێنم. 

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژین حاجی حسێن لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و بڕوانامەی ماستەری هەیە لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر. لە منداڵییەوە خولیای وێنەکێشانی هەبووە و لە تەمەنی چواردە ساڵیدا خەڵاتی باشترین شێوەکاری لە وڵاتی سوریا بەدەستهێناوە. 

 

وێنە: ڤینۆس لەتیف

28 ئاب
logo Shape