پێداچوونەوە بە ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردن دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێداچوونەوە بە ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردن دەکرێت

لۆگۆی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

دوای ئەوەی ناوی بەربژێرەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ کرا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێداچوونەوە بۆ ئەو ناوانە دەکات کە تێبینییان لەسەرە. 

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-8-2024 بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی پێشینەی تاوان و بابەتی گەندەڵی، كۆمیسیۆن ناوی بەربژێرەكانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی نارد.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ناوی بەربژێرەکان نێردارەوەتەوە کۆمیسیۆن و ئێستا پێداچوونەوە بە ناوی ئەو بەربژێرانە دەکات کە تێبینییان لەسەرە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 بەربژێری سەربەخۆ ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: