ئەوانەی بە پارە جادوو بۆ خەڵک دەکەن سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
ئەوانەی بە پارە جادوو بۆ خەڵک دەکەن سزا دەدرێن

وێنەی گوزارشت

ئاڤا نیوز  


ئەو کەسانەی کە لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە جادوو بۆ خەڵک دەکەن، بە پێی یاسای 456 لە یاسای سزادانی عێراقی سزادەدرێن.


وێنە گەورەکە: کەسانێک هەن لە ژێر ناوی شێخ، مەلا و پیاو چاک نووشتەو جادوو بۆ خەڵکی دەکەن، لە بەرامبەردا داوای پارەیەکی دیاریکراویان لی دەکەن.


لێدوانی فەرمی: د. عیماد فەتاح، پسپۆری یاسایی تاوانكاری، مامۆستا له زانكۆی سەڵاحەددین و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە یاسای سزادان هیچ دەقێکی تایبەتمان نییە کە جادوو بە تاوان دابنێت، بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان دوو حاڵەتدا.


زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی ئەو کارانە بێ بەرامبەر دەکەن و دوورن لە جادوو تەنیا بۆ سوودی خەڵکیانە، ئەوانە سزا نادرێن، بەڵام ئەوانەی لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە داوای بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەکەن سزا دەدرێن. د.عیماد وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: