جەستەی ژنێک لەناو سکی تیمساحێک دەردەهێنرێت

شەیری بکە لە:
جەستەی ژنێک لەناو سکی تیمساحێک دەردەهێنرێت

وێنەی تیمساحێک- گێتی

ئاڤا نیوز  


پۆلیسی ئەندەنووسیا ڕایگەیاند، پاشاوەی بەشێک لە جەستەی ژنێکیان لەناو سکی تیمساحێک دەرهێناوە.


چیرۆکی سەرەکی: ژنێکی 54 ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا لەکاتی مەلەکردندا لەلایەن تیمساحێک هێرشی دەکرێتە سەر و گیان لەدەست دەدات، بەڵام بەشێک لە جەستەی لەناو سکی تیمساحەکە دەدۆزرێتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: پۆلیسی ئەندەنووسیا پشتڕاستی کردەوە پاشماوەی ژنێکیان لە سکی تیمساحێکدا دۆزیوەتەوە، دوای ئەوەی دراوسێکانیان تەرمی مردوویێکیان دۆزییەوە لەسەر ڕووبارەکە، پۆلیسیان ئاگادارکردەوە.


زانیاریی زیاتر: پۆلیس بەدواداچوونی کرد و تیمساحەکەیان دۆزییەوە، پێویست بوو سکی تیمساحەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە جەستەی ئافرەتەکە دەربهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: