ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دەست لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەربدات

شەیری بکە لە:
ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دەست لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەربدات

دیزاینی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI)ـی ژیریی دەستکرد ڕایگەیاند، ئێران هەوڵی بەکارهێنانی  چات جی پی تی(ChatGPT) داوە تا لە ڕێگەیەوە زانیاریی هەڵە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاو بکاتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: ئۆپن ئەی ئای ئاشکرای کردووە، توانیویەتی هێرشە ئەلکترۆنییەکەی ئێران بدۆزێتەوە و ڕێی لێبگرێت. ئەمەشی لە ڕێگەی بلۆککردنی چەند هەژمارێکەوە، بۆیە ئێران نەیتوانیوە سوود لە هێرشەکەی ببینێت و زانیارییەکانی نەگەیشتوونەتە دەست ژمارەیەکی زۆر کەس. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەترسیی هێرشە ئەلکترۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە پێش هەر مەترسییەکی هاوشێوەوەن و تەنانەت پێش ڕووسیاش کەوتووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ