ئۆکرانیا نووسینگەیەکی سەربازیی لە ناو خاکی ڕووسیا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆکرانیا نووسینگەیەکی سەربازیی لە ناو خاکی ڕووسیا دەکاتەوە

ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

ئۆکراینا نووسینگەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی سەربازیی لە هەرێمی کورسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا کردووەتەوە؛ ئۆکراینا لە هێرشێکی پێچەوانەدا ئەم ناوچەیەی ڕووسیای داگیر کردووە.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاندووە ئەرکی ئەم نووسینگەیە "پاراستنی سیستەم و یاسا" و "جێبەجێکردنی داخوازییە بەپەلەکانی" دانیشتووانی ناوچەکە دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر یەکە لە ئۆکراینا و ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەرەکانی شەڕ لە هەرێمی کورسک پێشڕەوییان کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکراینا بە قووڵایی 35 کیلۆمەتر چووەتە ناو خاکی ڕووسیا، 1150 کیلۆمەتر لە خاکی ڕووسیای داگیر کردووە کە 82 شارۆچکە و گوند لەخۆدەگرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ