ئۆکراینا "هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە" لە خاکی ڕووسیا داگیر دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا "هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە" لە خاکی ڕووسیا داگیر دەکات

پێنج سەربازی ئۆکراینی لەسەر تانکێک، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز


ئۆکراینا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لەناو خاکی ڕووسیا بەردەوامە و پێشڕەوی دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای  دوو ساڵ و نیو بەرگری، ئۆکراینا هەفتەیەکە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر خاکی ڕووسیا دەستپێکردووە و ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە هەرێمی کورسک دەکات، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 42 کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ئۆلکساندەر سیرسکی، فەرماندەی باڵای سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە خاکی ڕووسیا کۆنترۆڵ کردووە." جەختیشی کردەوە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند "ڕووسیا شەڕی هێنایە ناو ماڵی خەڵک، ئێستا شەڕ بۆ ناو ماڵی خۆی گەڕاوەتەوە."

بۆچوونی بەرامبەر: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئۆکرایناوە هۆشداری داوە و فەرامانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە سوپای ئۆکراینا دەربکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ