عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن- وێنە؛ میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
شای ئوردن هۆشداری دەدات لەوەی خاکی وڵاتەکەی بکرێتە مەیدانی جەنگ و ژیانی خەڵکەکەشی بخرێتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ژێر مەترسیی هەڵگیرسانی شەرێکی دیکە دایە. گومان هەیە ئوردنیش پڕشکی ئاگرەکەی بەر بکەوێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: دیوانی پاشایەتی لە زاری شا عەبدوڵڵاوە نووسیویەتی: "لە عەممان پێشوازیمان لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و لەوە ئاگادارمان کردنەوە کە ناوچەکە لە بەردەم هەڕەشەی فراوان بوونی ململانێکان دایە. ڕێگە نادەین خاکمان ببێتە مەیدانی جەنگ".
لەلایەکی دیکەوە: ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند: "وڵاتەکەمان نابێتە مەیدانی شەڕ بۆ هیج لایەنێک، ڕێگەش نادەین ئاسمانی وڵاتەکەمان بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنرێت".
زانیاریی زیاتر: سەفەدی ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر شتێک بەسەر ئاسمانی ئوردندا تێپەڕێت و مەترسی بێت بۆ سەر خەڵکەکەمان، دەیخەینە خوارەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: واز لە پرۆگرامی مووشەکی خۆمان ناهێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانین