ئێران ڕا‌هێنان بە سەربازەکانی دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران ڕا‌هێنان بە سەربازەکانی دەکات

ژمارەیەک سەربازی ئێرانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا ئێران ڕۆژانە هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ئیسرائیل دەکات، زانراوە سوپاکەی خەریکی ڕاهێنانی سەربازی و خۆئامادەکردنن.

 

وێنە گەورەکە: جیهان لە چاوەڕوانی هێرشی پڕ ڕق و تۆڵەی ئێرانە بۆ ئیسرائیل، دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا وەک هەڕەشەکان تەنیا وەک لێدوان ماوەتەوە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران ڕاهێنانی سەربازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: مانۆڕە سەربازییەکانی سوپای پاسداران ئامانجیان "پاراستنی ئاستی ئامادەیی شەڕ و باشترکردنی توانای شەڕکردنە".

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوە دەردەخەن کە حیزبوڵلا لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا هێرشەکەی ئەنجام دەدات.

 

چاوەڕوانکراوەکان: پێشبینیەکان ئەوە دەردەخەن کە حیزبوڵڵا سەرەتا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، دواتر ئێرانیش هەمان شت دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ