وێنهی رۆژ
کچە ئەندازیارێک بەشی زۆری مووچەکەی بۆ دوو پشیلەکەی خەرج دەکات
ئاڤا نیوز
گوڵە و تۆمی دوو پشیلەن کە سۆزان ئەحمەدی ئەندازیار بەخێویان دەکات و بەشی زۆری مووچەکەی بۆ خەرجی پشیلەکانی تەرخان دەکات.
گوڵە لە تەمەنی دوو مانگییەوە لەگەڵ سۆزانە، بۆیە پشیلەیەکی کۆمەڵایەتی و میوان دۆستە، بەڵام تۆمی لە تەمەنی 10مانگییەوە لای سۆزانە، بەهۆی ئەوەی پێشتر چەند جارێک لای خەڵکی جیاوازبووە و ئەزیەت دراوە، بۆیە لە خەڵک دەترسێت و کاتێک کەسێک دەبینێت خۆی دەشارێتەوە.
وێنە: محەممەد شوانی
8 ئاب