نەتانیاهۆ بۆ ئێران: هەر هێرشێک بە دوو هێرش وەڵام دەدەینەوە

شەیری بکە لە:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات سەبارەت بەوەی لەگەڵ هەر هێرشێکی ئێران ئەوان دووجار هێرشی پێچەوانەیان دەبێت و دەڵێت "دەستمان درێژە بە غەززە و یەمەن و بەیرووت دەگات".

 

بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە گرژی و پێشبینی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە ئارادایە.

 

لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ گوتی: وەڵامی دوژمنەکانمان بۆ هەر "هێرشێک بە دوو هێرش دەدەینەوە"، هێڵە سوورەکانی ئیسرائیل ناسراون، ئێمەش وەڵامی هەموو هەوڵێک دەدەینەوە بۆ پێشێلکردنیان".

 

لەلایەکی دیکەوە: نەتانیاهۆ جەختی لە گرنگی کۆنترۆڵکردنی بەرەی شەڕی فیلادلفیا لە غەززە کردەوە، بەڵێنی دا بەدواداچوون بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەکە بکات.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: جیهان لە چاوەڕوانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە دایە، لەلایەک وڵاتان هۆشداری چۆڵکردنی لوبنان دەدەن، لەلایەکی دیکەوە گەشتەکان بۆ ئاسمانی ئیسرائیل و ئێران دەوەستێنن، دەیانەوێت لە پریشکی ئاگری ئەم شەڕە پارێزراوبن کە پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دەستپێبکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: