کڕینی خانوو لە تورکیا لەلایەن عێراقییەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئاب
شاری ئیستامبوڵ. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی عێراق چی دیکە خانوو لە تورکیا ناكڕن، ڕێژەکەش لە ماوەی 10 ساڵدا نزمترین ئاستی تۆمارکردووە، ئەمەش بەهۆی مەرجدارکردنی پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیی عێراقی لەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە لە شارەکانی تورکیا، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دووەم کەمترین ژمارەی کڕینی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە، ئەم ژمارەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 دەگاتە کەمترین ئاست لە ماوەی ڕابردوودا.
هۆکارە زانراوەکان: تورکیا بڕی دوو هەزار دۆلاری وەک مەرجی پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیانی عێراق بۆ کڕینی خانوو لە وڵاتەکەی داناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کڕینی خانووبەرە لەلایەن عێراقییەکان لە تورکیا لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 61 خانوو بووە، ئەمەش دووەم نزمترین ئاستی کڕینی خانووە لە دوای مانگی نیسانی ڕابردوو کە بڕی 42 خانوو بووە، لە کاتێکدا زۆرترین کڕینی تۆمارکراو لەمساڵدا لە مانگی شوبات بووە و کە 112 خانوو بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە لە تورکیا لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 لەنێوان سێ هەزار بۆ چوار هەزار خانوو بووە، لە ساڵی 2018دا ژمارەکە بۆ زیاتر لە 8 هەزار و 200 خانوو بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ساڵی 2019 و 2020 لە نێوان 7 هەزار بۆ 6 هەزار خانوو کەمیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: واز لە پرۆگرامی مووشەکی خۆمان ناهێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانین