نەتەنیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات: باجێکی قورس دەدات

شەیری بکە لە:
نەتەنیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات: باجێکی قورس دەدات

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاردانەوەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە بەرزاییەکانی جۆلان، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات و دەڵێت: باجێکی قورس دەدات.

وێنە گەورەکە: لەدوای دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی پشتیوانی حیزبوڵڵا  بۆ حەماس ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەو گرووپە چەکدارەی نزیک لە ئێران و ئیسرائیل لە زیادبووندایە، بەم دواییانەش ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات هێرشی زەمینی دەکاتە سەر گرووپە چەکدارەکە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نەتەنیاهۆ  هێرشەکەی بە "دڕندانە" وەسف کردووە و دەڵێت: ئیسرائیل ڕێگە نادات ئەم هێرشە بێ وەڵام بمێنێتەوە، حیزبوڵڵاش باجێکی قورس دەدات کە پێشتر نەیداوە.

باکگراوند: ئەمشەو لە لوبنانەوە هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بەرزاییەکانی جۆلان کە لەژێر دەسەلاتی ئیسرائیلدایە، بەهۆیەوە 11 ئیسرائیلی کوژران و 34ی دیکەش بریندار بوون. ڕاستەوخۆ تۆمەتەکان ئاراستەی حیزبوڵڵای لوبنان کران، بەڵام گرووپە چەکدارەکە ڕەتی کردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە کرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان