
وێنهی رۆژ
یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ لە پیرمام
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەم وێنانە دیمەنی دڵخۆشی و یاریکردنی هاونیشتمانیانە لەنێو بەفردا لە قەزای پیرمام، کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار بوو بەفر بگاتە سەنتەری شار.
رۆژی یەکشەممە 04-02-2024، بەفربارین گەیشتە سەنتەری بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان. قەزای پیرمام یەکێک بوو لەو شوێنانەی بەفری گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی هاونیشتمانیان و بۆ شەڕەتۆپەڵ و وێنەگرتن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوویان لە دەرەوە کرد.
وێنە: محەممەد شوانی
5 شوبات











