News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بە وێنە؛ چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی مامە ڕەحە

ئاڤا نیوز

 

چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی مامە ڕەحە؛ بەهۆی دڵسۆزی و ڕزگارکردنی خەڵکێکی زۆر لە مردن، ئەنجوومەنی ئاشتی بانە پەیکەرێکی لەسەر 'کەلی خان' بۆ دروست کردووە.

 

جاران ڕێگەی ئۆتۆمبێل لەنێوان بانە و سەقز نەبوو، خەڵکی بۆ هاتووچۆکردن بە 'کەلی خان' تێدەپەڕین، ڕێگەی کێوەکە سەخت بووە و زۆرجار ئەو خەڵکانە لە بەفر گیر دەبوون و پەکیان دەکەوت، بەڵام مامە ڕەحە بە هانایان دەچوو و لە مردن ڕزگاری دەکردن.

وێنە: ئاودێر محەممەد

5 حوزەیران
logo Shape