وێنهی رۆژ
چالاکییەکانی شەوی هاڵۆوین لە هەولێر
ئاڤا نیوز
له شهوی 31ی ئۆكتۆبهری ههموو ساڵێك بەبۆنەی هاڵۆوینەوە هاووڵاتییان لە چەندین ناوچەی جیاوازی جیهان ئاههنگ دەگێڕن و هەرێمی کوردستانیش لە یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە بێبەش نەبوو.
وێنە گەورەکە: هاڵۆوین؛ جەژنی کریستیانەکانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا، سەرەتا ئێرلەندییەکان یادییان کردووەتەوە، ئێستا ساڵانە لەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە تەواو جیهان بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمساڵ لەشەوی 31ی ئۆكتۆبهردا لە هەولێر، گەنجان و منداڵان بەپۆشینی بەرگی جیاواز و تایبەت بە هاڵۆوین، ئەم یادەیان کردەوە.
وێنە: محەممەد شوانی
1 تشرینی دووەم