News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

کۆمیسیۆن بەربژێر و لیست و هاوپەیمانێتیەکان ئاگادار دەکاتەوە

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەربژێر و لیست و هاوپەیمانێتیەکان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی خۆیان لە تاوانی هەڵبژاردن بە دوور بگرن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەقی دەروازەی شەشەم/ماددەی 57 تایبەت بە تاوانەکانی هەڵبژاردن و بەشی حەوتەم/ ماددەی 24 و 25 پەیوەست بە پروپاگەندەی هەڵبژاردنی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ماددە 57ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 12 بڕگە لەخۆ دەگرێت و ماددەکانی 24 و 25 پەیوەست بە پروپاگەندەی هەڵبژاردن ئەویش هەشت بڕگە لەخۆ دەگرێت، هەموو ئەو سەرپێچی و تاوان و سزایانە دەستنیشان کراوە کە بەرامبەر ئەو بەربژێر و لیست و هاوپەیمانیێتییانە دەگیرێتە بەر ئەگەر بێت و سەرپێچیی بکەن.

 

دەقی دەروازەی شەشەم/ماددەی 57 تایبەت بە تاوانەکانی هەڵبژاردن و بەشی حەوتەم/ ماددەی 24 و 25 پەیوەست بە پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

وێنە: گۆڤەند مستەفا

16 ئەیلوول
logo Shape